به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى به ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دراوه، دوایین سه‌ردانى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران بۆ ئه‌وه بووه، میلیشیاكان ئاماده بكات تا له دژى هاوپه‌یمانان شه‌ڕى مان و نه‌مان بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى وه‌ن نیوزى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێى ئاب بڵاو كراونه‌ته‌وه، چه‌ندان راپۆرتى هه‌واڵگرى به ماركۆ رۆبیۆ دراوه، له‌وه‌ى دوایین جار ئیسماعیل قائانى سه‌ردانى عێراقى كردووه و سه‌ردانه‌كه‌ى سیاسى و ئاسایى نه‌بووه. به‌ڵكو "وه‌رچارخانێك" بووه و له‌و دیداره‌دا ته‌نیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى میلیشیاكان كۆبووه‌ته‌وه، هیچ دیدارێكى له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كان نه‌كردووه.
سه‌ردانه‌كه زۆر به نهێنى بووه، ئاماده‌كاریى بووه بۆ ئه‌وه‌ى میلیشیاكان شه‌ڕێكى مان و نه‌مان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌یش سێ ته‌كتیك دانراوه، یه‌كه‌میان هه‌موو جۆره چه‌كێكیان پێ ده‌درێت له مووشه‌ك و درۆن. دووه‌میشیان بازنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه دیارى كراوه، له پشتێنه‌ى به‌غدا و نوخێب و دیاله و رومادى و سامه‌ڕا ده‌بێت
سێیه‌میش ئه‌وه ده‌بێت راگه‌یاندنى میلیشیاكان كاركردن ده‌بێت بۆ به ئامانجگرتنى كورد و سوننه و هه‌ڵمه‌تى تایفه‌گه‌رى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
راپۆرته‌كان باسیان له‌وه كردووه، ئیسماعیل قائانى سه‌رقاڵبوونى ئه‌مه‌ریكا به دۆسیه نێوده‌وڵه‌تییه ئاڵۆزه‌كان ده‌كاته ده‌رفه‌تێك بۆ هاندانى میلیشیاكانى عێراق.
وەڵام بدەوه