دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلا بە نوێنەراتی سەرۆک بارزانی بەشداری پە پرسەی عەباس ئەلعەتابی کرد. ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی رێزدار سەرۆک مسعود بارزانی بەشداریمان کرد لە پرسه‌ی كۆچكردو عه‌باس ئه‌لعه‌تابی كه لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ گیانی لەدەستدا.
سه‌ره‌خۆشی رێزدار سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیمان گه‌یانده خانه‌واده‌ی كۆچكردوو، داواكاربووین له یه‌زدانی مه‌زن كۆچكردوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌تی فراوانی خۆی و ئارامیش به كه‌سوكارو خۆشه‌ویستانی ببه‌خشێت.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، جه‌ختمان له گرنگی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی کردەوە، لەگەڵ پێویستی دووركه‌وتنەوە له‌هه‌موو ئه‌و کارانەی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناسه‌قامگیری هەیە، پێداگریشمانکرد لەسەر گرنگی ئەنجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له روداوه‌كه‌و، لێپێچینه‌وه له به‌رپرسیاران به‌گوێرەی یاسا.
لای خۆیانه‌وه، كه‌سوكاری كۆچكردوو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ رێزدار سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ربڕی، بۆ پێشکەشکردنی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییان.
وەڵام بدەوه