موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کاتی خۆی وەک وترا حەشدی شەعبی بۆ شەڕی داعــ . ــش درووست بووە و قوربانی زۆریشیىاندا، بەڵام ئێستا پێویستە ئەو هێزە کۆتایی پێ بێت، چونکە داعــ . ــ ش کۆتایی هاتووە، پێویستە ڕێز لە ماندبوونیان بگیرێت و بخرێتە ناو دامەزراوە سەربازییەکانى عێراق، بەڵام ئێستا خەریکە پێچەوانەوەى ئەوە دەکەن، وا دیارە دەیانەوێت حەشد بکەنە سوپایەکی دیکە و کولیەى سەربازی خۆی هەبێت و دەزگای هەواڵگیری خۆی هەبێت، واتە سوپایەکی هاوتەریب بە سوپای عێراق بێت، ئەمەش خزمەت بە گەلی عێراق ناکات و مەترسی لەسەر عێراق درووست دەکات.
موسەنا ئەمین وتیشی: لەبەرژەوەندی ئێمە و عێراق و تەنانەت شیعەکانیش نییە ئەگەر کارێکی وا بکەن، بەتایبەت لەم کاتەدا پێویست بەوە نییە ئەمە بکرێت، بەتایبەت لە دۆخێکی وەک ئێستا ئەگەر پێکدادان لەگەڵ ئەمریکا هەیە، ئێمە پێمانوایە ئەم ئاگرە نەکوژاوەتەوە و ئەمریکاش هەژموونى لە عێراق هەیە و توانای ئازاردانی عێراقی هەیە.
وەڵام بدەوه