وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە هەنگاوێکی گرنگدا، دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکیی گشتی و کۆلێژ و پەیمانگاکانی پەرستاری لە هەرێمی کوردستان کردەوە. بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 دەگرێتەوە کە ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەتی تەندروستی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمی کە لەسەر بنەمای ڕەزامەندیی وەزیری تەندروستی، دکتۆر ساڵح حەسناوی دەرچووە، داوا لەو دەرچووانە کراوە کە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە خۆیان لە ڕێگەی ئەو لینکەی بۆیان دیاری کراوە پڕ بکەنەوە.
لەهەمان کاتدا: وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە کە دەستپێکردنی پڕۆسەی دامەزراندنەکان بەندە بە پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی گشتی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە. ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی گرنگ بۆ دەرچووانی پزیشکی و پەرستاریی هەرێمی کوردستان دەرەخسێنێت تا لە دامەزراوە تەندروستییەکانی حکومەتی فیدراڵدا دابمەزرێن.
لەلایەکی دیکەوەبانگەوازەکە هاوکات دەرچووانی پزیشکیی گشتیی زانکۆکانی دەرەوەی عێراقیش دەگرێتەوە. کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری تا ڕێکەوتی 18ـی ئابی 2025 دیاری کراوە. وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش داوە کە فۆڕمی دامەزراندن بۆ پسپۆڕی و ناونیشانە وەزیفییەکانی دیکە لە داهاتوودا بەپێی پێویستی و بوونی میلاک ڕادەگەیەنرێت.
لینکەکە⬇️
وەڵام بدەوه