عامر عه‌بدولجه‌بار په‌رله‌مانتار ده‌ڵێ، دواى ته‌واوبوونى رێوڕه‌سمى چله‌ى ئیمام حوسێن، خۆپێشاندانێكى گه‌وره سه‌رانسه‌رى عێراق ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پێشوازى له داواكارییه‌كان نه‌كات، ئه‌وا دیارترین داواكارى خستنى حكوومه‌تى سوودانى ده‌بێت.
عامر عه‌بدولجه‌بار په‌رله‌مانتار له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بڕیارى دادگاى فیدراڵى به ژماره 105 ى ساڵى 2023 جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا داواكارى خۆپێشانده‌ران به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى حكوومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى".
وەڵام بدەوه