ئەمریکا هۆشداری دەدات، سەردانی عێراق مەکەن.
ئەمریكا هۆشداری دایە هاووڵاتییانی لە سەردانیكردن بۆ عێراق و چەند وڵاتێكی دیكە بەهۆی بوونی مەترسی ئەمنی لەسەر ژیانیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: هۆشداری دەدەینە هاووڵاتییانمان لە گەشتكردن بۆ هەریەك لە وڵاتانی عێراق، سووریا، یەمەن، لوبنان و چەند وڵاتێكی دیكە.
راشیگەیاند: هۆشدارییەكە بەهۆی بوونی مەترسیی ئەمنییە لەسەر ژیانی هاووڵاتییان لەو وڵاتانەدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەروەها داواشی لەو هاووڵاتییانە كرد كە ئێستا لەو وڵاتانەن، ئاگاداری تەواوی خۆیان بن و لە كاتی بوونی هەر كێشەیەكیشدا پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەو وڵاتانەوە بكەن.
وەڵام بدەوه