رۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەتوندبونەوەی گرژی و ناكۆكیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا داوە و دەڵێت،ئەو فشارەی حكومەتەكەی سودانی لەسەر هەرێمی كوردستان دروستیكردووە حكومەتی هەرێمی كوردستانی خستۆتە ژێر گوشارێكی زۆر قورسەوە،بەڵام ئەم كارە هیچ لە قازانجی سودانی نییە و دواجار خۆشی دۆڕاوی سەرەكی ئەم گەمەیە دەبێت.
بەپێی شیكاری میدیا عەرەبیەكە ئەم بارودۆخە بارگرانیەكی یەكجار قورس بۆسەر هەرێمی كوردستان دروستدەكات،بەڵام لە هەمان كاتیشدا دەبێتە هۆی كەوتنی سودانی،چونكە ئەو كارەی سودانی دەیكات رێك بەدڵی نەیارەكانی سودانییە كە لە هەمان كاتدا نەیاری كوردیشن و دواجار ئەوەی سودانی دەیكات دەبێتە هۆی كەوتنی خۆی و نەیارە سیاسیەكانی لە بەغدا گرەوەكەی لێ دەبەنەوە و بەسەركەوتنی ئەوان كۆتایی دێت.
وەڵام بدەوه