Kurdistan Press - هەڕەشەیەکی نوێ لە ئەمریکاوە بۆ عێراو هەڕەشەیەکی نوێ لە ئەمریکاوە بۆ عێراو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڕەشەیەکی نوێ لە ئەمریکاوە بۆ عێراو

هەڕەشەیەکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر عێراق له‌باره‌ى یاسای حەشدی شەعبییه‌وه‌

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دووپاتی کردەوە کە واشنتۆن دژی هەوڵەکانی پەرلەمانی عێراقە بۆ دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی و ئاماژەی بەوەدا کە پەسەندکردنی ئەو یاسایە دەبێتە هۆی گۆڕینی سروشتی هاوبەشیی ئەمنی دوولایەنە لەگەڵ بەغدا.

تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆنی پایتەخت ڕایگەیاند: "ئێمە بە توندی دژی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبین کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەهێز دەکات".

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی کردووە و چاوەڕێی دەنگدان لەسەر پرۆژه‌یاساكه‌ دەکات.

بۆ چەند جارێكه‌ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، یاسای حەشدی شەعبی، کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە، لە دژی ئامانجەکانی ھاوکاریی ئەمنیی دوولایەنەی (ئەمریكا- عێراق)ە و تێپەڕاندنی، دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق پەک دەخات. هاوكات سیاسەتوانێكی عێراقی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی گەورەترین مەترسی دەبێت لەسەر عێراق.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا پێشتریش رایگەیاندووه‌، بەتوندی دژی ھەر یاسایەکە کە دژ بە ئامانجەکانی ھاوکاریی ئەمنیی دوولایەنەیان بێت لەگەڵ عێراق و ڕێگری لە بەھێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وای دەبینێت کە پڕۆژەیاساکە (گرووپە چەکدارەکان دادەمەزرێنێت کە پەیوەستن بە قەوارە و سەرکردە “تیرۆریستییەکانەوە”)، لەنێویاندا ھەندێک لەوانەی کە ھێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەسانی ئەمریکییان کوشتووە.

پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2016 حەشدی شەعبیی وەک ھێزێکی چەکداریی فەرمی لەپاڵ سوپای عێراقدا پەسەند کرد.

لە 25ی شوباتی ئەمساڵ 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر پڕۆژەیاسایەکی نوێ بۆ دەستەی حەشدی شەعبی دا و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد بۆ پەسەندکردنی، بەڵام پڕۆژەكە مشتومڕی ناوخۆیی و هەروەها کاردانەوەی دەرەکیی لێکەوتەوە، کە دیارترینیان ھەڵوێستەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریکایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه