Kurdistan Press - دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکرێت دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکرێت

دانوستانەكانی هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی، بەمنزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەست پێ دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئاب، سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە هێشتا یەكلا نەبووەتەوە، بەڵام دانوستانەكان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و تەنیا چەند وردەكارییەكی بچووك ماونەتەوە. 

هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەكە لەسەر زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی نەوتەوە، ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیەی ئاشكرا كردووە كە بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی كەرتی وزەوە ئەنجام دراوە و بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی نەوت بەرەو رێككەوتنێكی ئەرێنی هەنگاو دەنێت، لەم ماوەیەدا سەرجەم لێكتێگەیشتنە هونەری و لۆجستییەكانی پێوەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم یەكلا دەكاتەوە.

بەپێی سەرچاوەكە، كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) لە رووی هونەری و لۆجستییەوە، ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و كارەكان بە ئاراستەیەكی ئەرێنی دەڕۆن.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ لە كەركووك حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند: لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتوون و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە پێوەندیدا بوون، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان گەیشتووەتە نزیكەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

گوتیشی: "رێككەوتووین 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەربگرین، 50 هەزار بەرمیلیش بۆ پێداویستیی ناوخۆ و كارپێكردنی پاڵاوگەكانی هەرێم دەمێنێتەوە، ئەمڕۆ یان سبەینێ نەوتەكە وەردەگیرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه