Kurdistan Press - سەرۆکی ئۆکرانیا قسەی کۆتایی کرد سەرۆکی ئۆکرانیا قسەی کۆتایی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ئۆکرانیا قسەی کۆتایی کرد

سەرۆککۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاند وڵاتەکەی ناتوانێ لە پرسی خاکەکەیدا دەستووری ئەم وڵاتە پێشێل بکات هەر بۆیەش ئۆکراینییەکان وڵاتی خۆیان بە داگیرکەران نادەن.

ڕۆژی شەممە 9ـی ئابی 2025 ڤلۆدمیر زلینسکی سەرۆککۆماری ئۆکراینا لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر بە هەواڵی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند ئۆکراینا ئامادەی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی راستەقینە بۆ کۆتاییهاتنی جەنگە و پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکات کە ئاشتیی لێ بکەوێتەوە.

زلینسکی هۆشدارییشی دا هەر جۆرە ڕێگەچارەیەک بە بێ بەشداریی کیێف، "ڕێگەچارەیەک لە دژی ئاشتی" دەبێت.

ئەم لێدوانانەی سەرۆککۆماری ئۆکراینا دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد ڕۆژی هەینی لە ئەلاسکا، لەگەڵ ڤلۆدمیر پۆتین، سەرۆککۆماری رووسیا کۆ دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جورناڵ ئاشکرای کرد، ڤلۆدمیر پۆتین لە دیدارێکدا لەگەڵ ستیف ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندووە: ئەگەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا بدرێتە ڕووسیا و ئۆکراینا دەسەڵاتی مۆسکۆ بەسەر ئەم ناوچانەدا قبوڵ بکات ئەوا ڕووسیاش ئاگربەست قبوڵ دەکات.

پێشنیارەکەی پۆتین ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و دوای ئەو ڕاگەیاندرا ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتین دەکرێت.

ئۆکراینا و وڵاتانی ئەوروپا نیگەرانن ئەمریکا بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕای ئەوان، مەرجەکانی پۆتین قبوڵ بکات.

ئاژانسی ئەکسیوس ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، ئۆکراینا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا، کۆتایی ئەم حەفەتەیە لە بریتانیا کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی پێش کۆبوونەوەکەی ترەمپ و پوتین، هەڵوێستەکانیان ڕێک بخەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه