مێدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له پارێزگای میسان شه‌ڕه‌ته‌قه ڕووی داوه و به‌هۆیه‌وه قوربانیی لێ كه‌وته‌وه.
ئاشكرا كراوه كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، شه‌ڕ له‌نێوان هۆزه‌كانی غه‌والیب و حه‌ریشین له سنووری ناحیه‌ی سه‌لام، له پارێزگای میسان ڕووی دا و شه‌ڕه‌كه‌شیان به‌هۆی كێشه‌ی كۆنی عه‌شایه‌ری نیوانیانه‌وه ڕووی داوه و به‌هۆیه‌وه برینداری لێ كه‌وته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، كه هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌شه‌ڕه‌كه بهێنن، به‌ڵام هێزه‌كه له توانایاندا نه‌بووه بتوانن شه‌ڕه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تاوه‌كوو ئێستا ئه‌و دوو هۆزه به‌رامبه‌ر یه‌كیان گرتووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوانیاندا جارێكی تر ڕوو بداته‌وه.
چاودێرانی سیاسی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه هۆزه‌كان له عێراق پڕ چه‌كن و زۆر جار هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و جۆره شه‌ڕانه‌ی كه له‌نێوان هۆزه‌كان ڕوو ده‌ده‌ن، ته‌نیا رۆڵی بینه‌ریان هه‌یه.
وەڵام بدەوه