بۆ جارى چواره‌م كه‌تائیبى حزبوڵا هێرش ده‌كاته سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سوودانى، ئه‌نجامى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاشكرا ده‌كات كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى حكوومییه‌وه بۆ رووداوه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى به‌غدا پێكهێنرابوو. ئه‌مجاره ئه‌نجامى لیژنه‌كه به ساخته‌كاریى تۆمه‌تبار ده‌كات.
شه‌وى رابردوو 10ى ئاب، كه‌تائیبى حزبوڵا راگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه له ماوه‌ى شه‌ش رۆژدا چواره‌م راگه‌یه‌نراو ده‌بێت له دژى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق بڵاوى ده‌كاته‌وه. ئه‌مجاره‌یش له‌سه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌یه كه سوودانى بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوى فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵ له ناوچه‌ى سه‌یدییه به‌غدا پێكى هێنابوو. حزبوڵا لیژنه‌كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات ساخته‌كاریى كردووه و زێده‌ڕۆیى له خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى كردووه.
دوێنێش حزبوڵا له راگه‌یه‌نراوێكى تر دژى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كه بوو، له دوایین راگه‌یه‌نراویشدا هاتووه، "هێشتا حزبوڵا داواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه له رووداوه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ سه‌رده‌كردنه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى رێككه‌وتووه بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى بێلایه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه".
كه‌تائیبى حزبوڵا به‌وه سوودانى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ئامانجى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى به ئاراسته‌یه‌ك بردووه، جێى ره‌زامه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا و لایه‌نگره‌كانى بێت له ناوچه‌كه‌دا، چونكه هه‌ندێك بڕگه له راسپارده‌كانى لیژنه‌كه نه‌بووه بۆى زیاد كراوه، له‌وانه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره و دوورخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ى لیواى 45 و 46 له پۆسته‌كانیان، ئاماژه‌دان به كه‌موكوڕییه‌كانى فه‌رمانده‌یى حه‌شدى شه‌عبى.
رۆژى پێنجى ئه‌م مانگه ئه‌بوعه‌لى عه‌سكه‌رى ناسراو به "به‌رپرسى ته‌ناهى كه‌تائیبى حزبوڵا" كه كه‌سێكى دیاریكراوى نییه و ساڵانێكه له تویته‌ر "ئێكس" په‌یامه‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه و وه‌ك گوته‌بێژى حزبوڵایه. په‌یامێكى توندى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاشكراى كرد، كه‌تائیبى حزبوڵا ئه‌ركى پاراستنى ته‌ناهى پشتێنه‌ى به‌غدا راده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كاته‌وه. رووداوى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى به‌غدا به ته‌ڵه‌یه‌ك ناو ده‌بات كه گوایه "شیعه خیانه‌تكاره‌كان" پێى هه‌ڵساون له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى گه‌نده‌ڵ. دواتر باس له‌وه ده‌كات سوودانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، ئه‌زموونى له بوارى سه‌ربازى و به‌رگرى نییه و ده‌ڵێ، "سوودانى به‌ڕێوه‌به‌رێكى باشه، به‌ڵام هه‌رگیز سه‌ركرده‌یه‌كى باش نه‌بووه و نابێت".
رۆژى دواتر له شه‌شى ئاب، حزبوڵا راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاشكراى ده‌كات ئه‌بو حوسێن حه‌میداوى فه‌رمانگه‌ى كه‌تائیبى حزبوڵا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داواى له سه‌ركرده‌كانى ئه‌و به‌ره‌یه‌ى شیعه كردووه، تواناى بڕیاردان له محه‌مه‌د شیاع سوودانى وه‌ربگرنه‌وه و بڕیاره‌كانى جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، چونكه سوودانى هاوسه‌نگى له ده‌ست داوه و له هه‌ڵوێسته سه‌ره‌كییه‌كان دژى شیعه‌كان بووه.
ئه‌وكات كه‌تائیبى حزبوڵا داوا ده‌كات تا دواى هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى رووبه‌ڕووى بڕیاره‌كانى سوودانى ببێته‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیارى كردووه لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن چوارچێوه‌كه پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوى كشتو‌كاڵى به‌غدا. دوێنێ 10ى مانگ كه‌تائیبى حزبوڵا سێیه‌م راگه‌یه‌نراوی خۆى بڵاو كرده‌وه و تێیدا بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌ى سوودانى ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "له سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى رێككه‌وتین كه لیژنه‌یه‌كى بێلایه‌ن پێكبهێنرێت و له ژێر چاودێریى ئه‌وان بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له رووداوه‌كه بكۆڵێته‌وه، به‌ڵام چۆن ده‌كرێت دوژمن ناوبژیوان بێت" مه‌به‌ستیان حكوومه‌تى سوودانییه.
له 27ى مانگى رابردوو به‌هۆى لادانى به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ كه سه‌ربه كه‌تائیبى حزبوڵا بوو، ئه‌و میلیشیایه هێرشى كرده سه‌ر فه‌رمانگه‌كه و دواتر ته‌قه‌ى له هێزه‌كانى پۆلیس كرد و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ك له‌و رووداوه، 25 كه‌سى حزبوڵا گیراون. رۆژى شه‌مووى رابردوو لیژنه‌كه‌ى سوودانى ئه‌نجامه‌كه‌ى راگه‌یاند و دووپاتى كرده‌وه، چه‌ندان به‌رپرسى حزبوڵا له ئه‌ركه‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه و ده‌درێنه دادگا.
وەڵام بدەوه