Kurdistan Press - هەرێم دەبێتە چارەسەر بۆ عێراق هەرێم دەبێتە چارەسەر بۆ عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرێم دەبێتە چارەسەر بۆ عێراق

 عەزیز ئەحمەد: دەبێت حکومەتی عێراق بۆ چارەکردنی کێشەی کارەبا هەمان سیستەمی هەرێمی کوردستان پەیڕەو بکات

جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کێشەی کارەبای چارە کردووە، بۆیە بۆ چاککردنەوەی کارەبای عێراق ئامادەیە هەر هاوکارییەک پێشکەش بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: کارەبای عێراق بە تەواوی کوژاوەتەوە، جگە لە کارەبای هەرێمی کوردستان، ئەو کێشەیەش بەردەوام دەبێت تاوەکوو کێشەی بەڕێوەبردن و بەکارهێنانی کارەبا لە ڕیشەوە چارە نەکرێن.

ئاماژەشی داوە، هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی دەستپێشخەرییەک بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەرپرسیارانە، ڕێکخستنی داواکارییەکان، باسی لەوەش کردووە، بۆ ئەوەی عێراق کێشەی کارەبا چارە بکات دەبێت هەمان سیستەم پەیڕەو بکەن.

جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە چارەکردنی کێشەی کارەبای عێراق هاوکار بێت، هەر وەکوو ئەوەی ئێستا ئەو کێشەیەمان لە هەرێمی کوردستان چارە کردووە. بۆ ئەمەش وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە گفتوگۆ دایە، بۆ ئەوەی هەر هاوکارییەکی تەکنیکی بۆ چاککردنەوەی کارەبای عێراق بە زووترین کات پێشکەش بکات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه