Kurdistan Press - ڕاوێژکارێکى سوودانی : ئێمە لەبەردەم قەیرانی سامان و ئاو و کارەباداین ڕاوێژکارێکى سوودانی : ئێمە لەبەردەم قەیرانی سامان و ئاو و کارەباداین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاوێژکارێکى سوودانی : ئێمە لەبەردەم قەیرانی سامان و ئاو و کارەباداین

ئیبراهیم سومەیدەعی، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی و شیکەرەوەی سیاسی، دەڵێ: زیادبوونی دانیشتوان لە عێراقدا زۆر بەرزە و هیچ وەڵامدانەوەیەکی دروستیش بۆ پێشکەوتنی وڵاتەکە نییە، ئەوەش وا دەکا عێراقییەکان لە ئاییندەدا ناچار بن لە وڵاتانی کەنداو خزمەتکاری بکەن.
ناوبراو دەڵێ: ئەم زیادبوونەی دانیشتوان لەسەرووی پێوەری جیهانییەوەیە و وا دەکات چەند ساڵێکی دیکە، دانیشتوانێکی برسی دروست بن کە هەموو ئایین و ئایینزا و مەرجەع و ئایدۆلۆژیایەک دەهاڕن، بۆیە گەر کێبەرکێی هیندی و بەنگلادیشمان پێ بکرێ بۆ دەستکەوتنی کار لە وڵاتانی کەنداو، ئەوکات خۆشبەختین!
ئەو ڕاوێژکارە دەڵێ: ئێمە لەبەردەم قەیرانی سامان و ئاو و کارەباداین و چارەنووسێکی ڕەشمان هەیە، ئێستا عێراق ٤٤ ملیۆن کەسە، دە ساڵی دیکە دەبێتە ٥٤ ملیۆن کەس، بەڵام کشتوکاڵ و پیشەسازی و ژێرخانمان نییە، لەبەرانبەردا ئایدۆلۆجیا و باوەڕ و ململانێ بەرهەم دەهێنین کە تەنیا نەوەیەکی مشەخۆری لێدەکەوێتەوە.
قسەکانی ناوبراو وەکوو شارەزایەکی سیاسی و یاسایی، لە کاتێکدایە کە دۆخی عێراق لەڕووی ئابووری و کارەبا و ئاوەوە لە دۆخێکی سەختدایە و هەڕەشەکانی زیادبوونی دانیشتوان و گۆڕانی ژینگەییش لەسەر وڵاتەکە زیاتر بووە، ئەمە جگە لە ناسەقامگیریی سیاسی و دەسەڵاتی میلیشیاکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه