دوای ئه‌وه‌ی چوار لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به پرسی مووچه و داهاتی ناوه‌خۆ و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم پێكهات به فه‌رمانی سوودانی، دوو له لێژنه‌كان تاوه‌كو ئێستا ڕاپۆرتیان ته‌واو نه‌كردووه.
هه‌ریه‌كه له لێژنه‌كانی په‌یوه‌ست به مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه خه‌مساردیان نواندووه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و ڕاپۆرتیان ئاماده نه‌كردووه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بەڵام ئەمڕۆ لەتەوابوونی راپۆرتی کۆتایی نزیک بووەتەوە.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، فشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر سوودانی تاوه‌كو بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات و سوودانیش فشاری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م دوو لێژنه‌یه و داوای ڕاپۆرتی كردووه.
وەڵام بدەوه