چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، له مانگى نیسانى رابردوو ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسانى عێراقى له بوونى مامه‌ڵه‌ى دارایى نێوان میلیشیا حووسییه‌كان و بانكى رافیده‌ینى عێراقى ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه. توێژه‌رێكى به‌ناوبانگى عێراقیش ده‌ڵێ، "ته‌یف سامى وه‌زاره‌تى دارایى خستووه‌ته بازاڕه‌وه و راده‌ستى میلیشیاكانى كردووه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى ئاب، وه‌لید راوى توێژه‌رى سیاسى سه‌باره‌ت به‌و هۆشدارییه‌ى دوێنێ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بانكى رافیده‌ین به عێراقى داوه، ده‌ڵێ، "له مانگى نیسانى رابردوو ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسانى عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كى دارایى له نێوان حووسیه‌كانى یه‌مه‌ن و بانكى رافیده‌ین هه‌یه". وه‌لید راوى ورده‌كاریى ئه‌و هۆشدارییه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ،"له 24ى نیسانى رابردوو به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به دكتۆر فوئاد حوسێن و باڵوێزى عێراقیان له ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندووه، مامه‌ڵه‌یه‌كى دارایى له‌نێوان ملیشیاى حووسى و رافیده‌ین هه‌یه، ئه‌و كات دكتۆر فوئاد گوتویه‌تى به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین"
وه‌لید راوى باس له مه‌ترسى پێوه‌ندى نێوان حووسییه‌كان و بانكى رافیده‌ین ده‌كات و ده‌ڵێ، "حووسییه‌كان له لیستى تیرۆرن" ئه‌و توێژه‌ره دووپاتى ده‌كاته‌وه، مه‌ترسى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه، بانكى رافیده‌ین بانكێكى فه‌رمى حكوومه‌تى عێراقه له حاڵه‌تى سزادانى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێت.
له كابینه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى وه‌زاره‌تى دارایى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه هه‌ژموونى میلیشیاكانى شیعه‌ى به‌سه‌ر زاڵه. ئه‌مه چه‌ندان جار له‌لایه‌ن توێژه‌رانى ئابوورى و سیاسه‌تمه‌داران دووپاتى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌وانه‌ى ده‌مێكه ره‌خنه‌ى له پێوه‌ندى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و میلیشیاكان گرتووه عومه‌ر عه‌بدولستاره كه توێژه‌رێكى عێراقه و ده‌ڵێ، "ته‌یف سامى وه‌زاره‌تى دارایى خستووه‌ته بازاڕى مرێدى" مرێدى ناوى ئه‌و بازاڕه‌یه ده‌كه‌وێته به‌غدا و له هه‌شته‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه، به‌وه ناسراوه هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى تێدا ساخته ده‌كرێت وه‌ك: په‌ساپۆرت، ناسنامه، ره‌گه‌زنامه. عه‌بدولستار دووپاتى ده‌كاته‌وه به هۆى ته‌یف سامییه‌وه وه‌زاره‌تى دارایى كه‌وتووه‌ته ژێر ئه‌زموونى میلیشیاكانى شیعه‌وه.
میلیشیاى حووسى له یه‌مه‌ن و میلیشیاكانى عه‌سائیب و كه‌تائیبى حزبولا و نوجه‌با و سه‌ید شوهه‌دا و هه‌موو ئه‌مانه سه‌ربه ئێرانن. پێشتر وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ى 20 بانك و دامه‌زراوه‌ى دارایى عێراقى خستووه‌ته لیستى سزاكانه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى داراییان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه.
وەڵام بدەوه