سەرچاوەیەکی حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئابی 2025 ڕایگەیاند، پڕۆسەی کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغداوه‌بەرەو هەولێر، لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا دەست پێدەکات.
ئەو سەرچاوە حکوومییە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (جەزیرە)، دەڵێت: “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و فڕۆکەخانەی بەغدا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەکشێتەوە و بەرەو هەولێر دەچێت.”
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: “کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا دەبێت، وەک جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتۆن،”
دەشڵێت: “ڕاهێنەرە سەربازییەکان لە وڵات‌دا دەمێننەوە و پەیوەندییان بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە نییە.”
ئەم زانیارییانە هاوتایە لەگەڵ ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی (العربی الجدید) و ڕۆژنامەی (الشرق ئەلئەوسەت) كە بڵاویان کردووەتەوە، سەبارەت بە دەستپێکردنی کشانەوە و گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق. ئەمەش وەک جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەیلوولی 2025، لە کاتێکدا هێزەکان تا ئەیلوولی 2026 لە هەولێر و هەرێمی كوردستان دەمێننەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی مشتومڕی زۆری لێ كه‌وته‌وه و هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ تێپه‌ڕاندنی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه تاوه‌كوو ئێستا سه‌ری نه‌گرتووه و ئه‌مریكا فشاری خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و داوای كردووه كه به‌شێك له گرووپه چه‌كداره‌كان كۆتایی به كاره‌كانیان بهێنرێت.
وەڵام بدەوه