سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی عێراق، جلی حه‌شدی شه‌عبییان به ڕادان داوه و ده‌یانه‌وێ له دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای حه‌شی شه‌عبی، جلی حه‌شد بپۆشن.
به‌پێی زانبارییه‌كان، 90 په‌رله‌مانتار جلی حه‌شدی شه‌عبییان به‌ڕادان داوه، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق، هیچ واده‌یه‌كی بۆ دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی دیاری نه‌كردووه.
ئه‌و پرۆژه‌یاسا پێشنیاركراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و به‌شێك له لایه‌نه‌كانی عێراق، ده‌یانه‌وێ حه‌شد بخه‌نه سه‌ر سوپای عێراق و ئه‌و لایه‌نانه پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا راپۆرتێكی به حكوومه‌تی عێراق داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ت كۆتایی به بوونی ژماره‌یه‌ك له گرووپه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بهێنێت.
ئێستاش ئه‌و كاره‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عێراق كه ده‌یانه‌وێ له رۆژی دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی، جلی حه‌شد له‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌و كاره‌یان وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك بۆ ئه‌مریكا ده‌بینرێت.
وەڵام بدەوه