ئەمڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئابی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ مێدیاكانی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه یه‌كه‌م كاروانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له عێراقه‌وه به‌ره‌و سووریا ده‌كشێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كاروانێكی سوپای ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له سنووری پارێزگای ئه‌نبار ده‌ست به كشانه‌وه به‌ره‌و سووریا ده‌كه‌ن.
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د دووه‌م گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریكایه له عێراق و ده‌كه‌وێته دووری 10 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌ی به‌غدادیه‌ی پارێزگای ئه‌نبار.
بابه‌تی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه و بابه‌ته‌كه له‌سه‌روبه‌ندی پێشكه‌شكردنی پیرۆژه‌یاسایی حه‌شدی شه‌عبیه كه لایه‌نه شیعه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌و پرۆژه‌یه‌یاسایه له په‌رله‌مان به ده‌نگدان تێپه‌ڕێنن.
پێشتریش راوێژكارێكی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مریكا راپۆرتێكی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كردووه تێیدا داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد كه كۆتایی به بوونی ژماره‌یه‌ك له گرووپه چه‌كداره‌كان بهێنێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، سەرچاوەیەکی حکوومەتی عێراق بۆ كه‌ناڵی (جه‌زیره) ئاشكرای كردبوو كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا و ئه‌نباره‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌كشێنه‌وه و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ش له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌كات.
وەڵام بدەوه