Kurdistan Press - هۆشداری بە عێراق دەدرێت هۆشداری بە عێراق دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری بە عێراق دەدرێت

شارەزایەکی ئابووریی هۆشداری لە دۆخی ئابووریی عێراق دەدات و دەڵێت: ئێستا نزیکەی تەواوی داهاتی نەوتی عێراق، بۆ مووچەی مانگانەی فەرمانبەران تەرخان دەکرێت. 

 نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی ئامارە داراییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ،  45 ترلیۆن دینار لە داهاتی نەوت دوای دەرکردنی خەرجیی کۆمپانیاکانی نەوت و خەرجیی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ وڵاتیی چیندا، یەکسانە بەو 45 ترلیۆن دینارەی کە بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان کراوە. ئەو شارەزایە ئابوورییە بەم شێوەیە خەرجیی  فەرمانبەرانی ڕوون کردووەتەوە:

• قەرەبوو و مووچەی فەرمانبەران: 30.025 ترلیۆن دینار.

• مینحە و کرێ و مووچەکانی دیکە: 2.467 ترلیۆن دینار.

• مووچەی خانەنشینی: 9.304 ترلیۆن دینار.

• مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت: 367 ملیار دینار.

• تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی: 2.783 ترلیۆن دینار.

• کۆی گشتیی مووچەکان: 44.946 ترلیۆن دینار.

 ئەم خەرجییانە لەکاتێکدایە داهاتی هەناردەی نەوتی خاو بۆ نیوەی ئەمساڵ،45.283 ترلیۆن دینار بووە، بەمەش عێراق بەرەو دۆخێکی مەترسیدار دەڕوات، ڕەنگە تواناکانی پەرەپێدانی ئابووری و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ دانیشتوان نەهێڵێت. ئاشکراشکرا، تەنها دوو چارەسەر بۆ ئەو پرسە هەیە؛ کارکردن بۆ زیادکردنی داهاتە گشتییەکان لەبوای نەوتی و نانەوتی، یان چاکسازی لە سیستمی مووچە و دووبارە داڕشتنەوەی لە ڕێگەی چارەسەرکردنی پرسی مووچە تایبەتەکان و دوو مووچەیی، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، کۆنترۆڵکردنی دارایی گشتی و کەمکردنەوەی خەرجییەکان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه