ئەمریکا کۆتا سێ هەفتە بە عێراق درا.
كه‌ناڵى وه‌ن نیوز له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى حکوومەتی عێراق ئاشكراى كردووه، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، گوشار ده‌خاته سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى په‌له بكات له دانانى پلانێك بۆ چه‌ككردنى حه‌شدى شه‌عبى.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێ، رۆبیۆ به‌ڵێنى داوه ئه‌مه‌ریكا له ئاماده‌كردنى پلانه‌كه هاوكاریى به‌غدا بكات، سێ هه‌فته‌یشى وه‌ك دوایین ده‌رفه‌ت به عێراق داوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى سزاى زۆر توندى به‌سه‌ر عێراق كردووه له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر حه‌شد هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له بڕیارێكى له ناكاودا ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى له سه‌ربازگه‌ى ڤیكتۆریا له عێراق كێشایه‌وه، ئه‌مه‌یش دووه‌م كاروانی سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكى ده‌بێت له دواى عه‌ین ئه‌سه‌د كه به خێرایى چۆڵ ده‌كرێن.
وەڵام بدەوه