بەپێی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، له کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار درا دوای ناردنی 120 ملیارەکە، لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 6ی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
ئاماژە بەوەش دراوە: "ئەنجوومەن لیژنە هاوبەشەکانی هەردوو حکوومەتی ڕاسپارد بۆ بەردەوامبوونی کارەکانیان."
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "تیمێکی یاسایی پێک دێت کە لە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی فەرمانگەی یاسایی ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ناکۆکییەکانی پەیوەست بە داهاتی نانەوتی بکەن".
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی ئەو ڕێکەوتە کرد کە وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کردوویانە و جەخت کرایەوە لەسەر خێراکردنی ڕادەستکردنی نەوت لە کێڵگەکانی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، بۆ ئەوەی نەوتەکە لە ڕێگەی بەندەری جەیهان هەناردە بکرێت.
وەڵام بدەوه