ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئابی 2025، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له ناحیه‌ی عه‌كیكه له باشووری شاری ناسڕییه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقاڕ، شه‌ڕ له‌نێوان دوو هۆز ڕووی دا.
ئاشكرا كراوه كه شه‌ڕه به‌هۆی كێشه‌ی زه‌ویوزاره‌وه ڕووی داوه و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كه فه‌رمانبه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه بریندار بوو و ئامۆزایه‌كیشی كه پله‌ی عه‌میده له‌ناو سوپای عێراقدا، به‌ده‌ستی لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه ڕفێندرا.
له باشووری عێراق ناوه‌ناوه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هۆزه‌كان ڕوو ده‌ده‌ن و له‌و شه‌ڕانه‌دا چه‌كی سووك و مامناوه‌ند به‌كار ده‌هێنن و چاودێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه "هێزه ئه‌منییه‌كان زۆر جار له‌و شه‌ڕانه‌دا ڕۆڵیان نیه و ته‌نیا ته‌ماشاكه‌رن".
وەڵام بدەوه