كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق و جۆزیف عۆن سه‌رۆكى لبنان سه‌رنجى میدیا و ناوه‌نده سیاسییه‌كانى راكێشاوه و كه‌ناڵێك ده‌ڵێ، "پێوه‌ندییه‌كانى كازمى زۆر له پێوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى عێراق فراوانتر و به‌هێزتره".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئهیلوول له به‌یرووتى پایته‌ختى لبنان جۆزیف عۆن سه‌رۆكى لبنان پێشوازى له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق كرد. كه هیچ پۆستێكى فه‌رمى له حكوومه‌تى عێراق نییه، ئه‌مه‌یش گومان دروست ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تى لبنان باس له‌وه ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كازمى و عۆن باسى بارودۆخى ناوهچهكهیان كردووه، كه‌چى میدیاى عه‌ره‌بى باس له‌وه ده‌كات كازمى له دۆسیه‌ى چه‌كدانانى حزبوڵا نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و په‌یامى ئه‌مه‌ریكاى لایه.
كه‌ناڵى وه‌ن نیوزى عێراق له‌سه‌ر زارى دیپلۆماتكاران و چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێ، "پێوه‌ندییه‌كانى كازمى زۆر له پێوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى عێراق فراوانتر و به‌هێزتره و ده‌توانێ رۆڵى ناوبژیوانى له ناوچه‌كه ببینێت". ئه‌و كه‌ناڵه وه‌ك نموونه ئاماژه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى ئێران و سعوودیه ده‌كات، كه ناوبژیوانیان كازمى بوو.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانى عێراق هه‌ڵمه‌تێكى دژ به كازمییان ده‌ست پێ كرد، كازمیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بووه له رێگه‌ى ژنى دووه‌مییه‌وه كه به ره‌گه‌ز لبنانییه، پاره‌ى به سه‌ركرده‌كانى لبنان داوه و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ دروست كردوون.
له مانكى ئایارى 2020 مسته‌فا كازمى كرایه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانیان ناچاركرد ده‌ست له كار بكێشێته‌وه كازمى به‌ر له‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك وه‌زیران به‌رپرسى هه‌واڵگرى عێراق بوو.
وەڵام بدەوه