سوودانی تا 120 ساڵی دیکەش هەناردەی نەوتی عێراق بەردەوام دەبێت. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆڕبەندنی نێودەوڵەتیی وزە لە بەغداد رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن و پێشوازی لە کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن، کە خواستی وەبەرهێنانیان هەیە لە کەرتی وزەی عێراقدا.
سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کاراکردنەوەی هێڵى عێراق – سووریا بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت گفتوگۆمان کردووە، رونیشکردەوە بەگوێرەى پێشبینییەکان هەناردەى نەوتى عێراق 120 ساڵى دیکەش بەردەوام دەبێت.
وەڵام بدەوه