دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن
د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هەواڵێكی خۆشی بە دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان بڵاو كردەوە، ئەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ د. موحی مورتەزا قەزوینی سەرۆكی ئەنجوومەنی راژەی گشتی فیدراڵ كۆ بووەتەوە.
ئەو دەڵێ، لە كۆبوونەوەكەدا دووپاتمان كردەوە لەسەر چارەسەركردنی پرسی تەواوكردنی دامەزراندنی دەرچووانی كۆمەڵە پزیشكییەكانی ساڵانی 2021 تا 2024 و لە چوارچێوەی ئەو پلانەی بەردەستە، وەك پێزانینێك بۆیان كە هەوڵێكی ناوازەیان داوە لە میانی خوێندنی پزیشكیدا.
هەروەها دووپاتی لەسەر پێویستی گرەنتیكردنی مافی سەرجەم قوتابیان و دەرچووانی زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی و دەرەوە، لە رێگەی دابینكردنی هەلی دامەزراندن كە مافێكی رەوای خۆیانە، هەروەها ئاماژەمان دا بە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەی دەرچووانی زانكۆی گەرمیان و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان، هەروەك یەكەمەكانی هەرێمی كوردستانیش بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو .
هاوكات سەرۆكی ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بەناوی خۆی و لەبری ئەندامانی ئەنجوومەنەكە، پشتیوانیكردنی دامەزراوەكەیان و پەرۆشیی بەردەوامی بۆ سەرجەم دەرچووانی سەرجەم پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانی دووپات كردووەتەوە .
وەڵام بدەوه