غازى فه‌یسه‌ڵ توێژه‌ر و دیپلۆماتكارى دێرینى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، به ئازادكردنى رفێندراوه ئیسرائیلییه‌كه ئه‌مه‌ریكا واز له عێراق ناهێنێ و ته‌نانه‌ت تره‌مپ 16 شوێنى له عێراق ده‌ستنیشان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هێرشیان بكه‌نه‌سه‌ر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئه‌یلوول، غازى فه‌یسه‌ڵ توێژه‌ر و مامۆستاى زانكۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ،" ئه‌مه‌ریكا به ئازادكردنى كچه ئیسرائیلییه‌كه واز له عێراق ناهێنێ" ئه‌و توێژه‌ره دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا له گوشاره‌كانى بۆ سه‌ر عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌نانه‌ت 16 شوێن له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشان كراوه كه پێگه‌ى میلیشیاكانن.
غازى فه‌یسه‌ڵ دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه هێرش بكاته میلیشیاكانى ئێران له عێراق و ته‌واوى ناوچه‌كه له‌ناو ببات.
وەڵام بدەوه