د. د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامداوە و لەلایەن د.كه‌ریم خەسباك، سه‌رۆكی ئهنجومهنهكهوە پێشوازی لێکراوە و داوایکردووە، فشار و دەستوەردانی سیاسی لە کارەکانیان نەکرێت.
د. شاخه‌وان عەبدوڵا رایگەیاندووە، پیرۆزبایی خۆی پێشكه‌شكرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه، پاشان تاوتوێی چه‌ند پرس و بابەتێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش كرا.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێویستی به‌دوورگرتنی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت و كاره‌كانی، له هه‌ر فشار‌و ده‌ستوه‌ردانێکی سیاسی ، لەگەڵ گرنگی ئەوەی ئه‌نجومه‌ن پانتایی و رۆڵی خۆی بەشێوەیەکی شهفافانە ببینێت به گوێره‌ی یاسا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش بایه‌خی زۆر به كاری ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ده‌دات بۆ هاوبه‌شیكردنی له‌سه‌ر ئاستی یاسادانان و پێشكه‌شكردنی راوێژ و راو دادوه‌ریی ئیداری، بەوشێوەیەی مافی هاوڵاتی و فه‌رمانبه‌ران بپارێزێت له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە حکومەتی عێراق نوسراوی تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی داهاتی نانەوتی رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت کردووە و ئێستا چاوەڕێی وەڵامن. بدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامداوە و لەلایەن د.كه‌ریم خەسباك، سه‌رۆكی ئهنجومهنهكهوە پێشوازی لێکراوە و داوایکردووە، فشار و دەستوەردانی سیاسی لە کارەکانیان نەکرێت.
د. شاخه‌وان عەبدوڵا رایگەیاندووە، پیرۆزبایی خۆی پێشكه‌شكرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه، پاشان تاوتوێی چه‌ند پرس و بابەتێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش كرا.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێویستی به‌دوورگرتنی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت و كاره‌كانی، له هه‌ر فشار‌و ده‌ستوه‌ردانێکی سیاسی ، لەگەڵ گرنگی ئەوەی ئه‌نجومه‌ن پانتایی و رۆڵی خۆی بەشێوەیەکی شهفافانە ببینێت به گوێره‌ی یاسا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش بایه‌خی زۆر به كاری ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ده‌دات بۆ هاوبه‌شیكردنی له‌سه‌ر ئاستی یاسادانان و پێشكه‌شكردنی راوێژ و راو دادوه‌ریی ئیداری، بەوشێوەیەی مافی هاوڵاتی و فه‌رمانبه‌ران بپارێزێت له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە حکومەتی عێراق نوسراوی تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی داهاتی نانەوتی رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت کردووە و ئێستا چاوەڕێی وەڵامن.
وەڵام بدەوه