شوان كەلاری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، شەوی رابردوو لەبارەی دەستپێكردنەوی هەناردەی نەوتی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان بەرپرسانی هەولێر و بەغدا ئەنجام دراوە.
زیاتر گوتی، ئەنجوومەنی دەوڵەت سەرقاڵی ئامادەكردنی بۆچوونی خۆیەتی لەسەر داهاتی ناوخۆ، ئەوەش زانراوە بۆچوونەكان باشن، بۆیە چاوەڕوانی سبەی دەكەین.
روونی كردەوە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان زیادی كردووەتەوە، نزیكە لەو رێژەیەی رێككەوتنی لەسەر كراوە، بۆیە بەو هیوایەن بەیانی بڕیار بدرێت.
دەشڵێت، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ سێ مانگ دەچێت مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆیە پێویستە بڕیاری خێرا بدرێت و ئەو كێشەیە كۆتایی پێ بێت، لە سبەش لە كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باس دەكرێت.
وەڵام بدەوه