رۆژنامه‌ی (ئه‌لمه‌دا) بڵاوی كرده‌وه كه سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌كانی عێراق، نامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكای پێگه‌یشتووه كه تێیدا هاتووه (دوور بكه‌ونه‌وه له لێدانه‌كانی ئیسرائیل)، كه ئه‌و نامه‌یه وه‌ك هۆشدارییه‌ك بۆ لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری عێراق نێردراوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، پاساوه‌كانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق و چه‌كداره‌كانی حوسی و حه‌ماسن له عێراق كه له شاره‌كانی عێراق كۆ ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام بن، به ڕای چاودێرانی سیاسی و سه‌ربازی، ئه‌وا ئیسرائیل وه‌ك چۆن له قه‌ته‌ری دا، به‌م نزیكانه له عێراقیش ده‌دات.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی، ئیسلامی له‌و وڵاته.
به ڕای ڕۆژنامه‌كه چوونی سوودانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاراستنی وڵاتانی عه‌ره‌بییه له‌و هێرشانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێ ئیسرائیل بیانكاته سه‌ر وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، محه‌مه‌د نه‌عناع، توێژه‌ری سیاسی بۆ رۆژنامه‌ی (ئه‌لمه‌دا) رایگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه نامه نێردراوه بۆ سه‌ركرده سیاسی و شیعه‌كانی عێراق و هۆشداری له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر عێراق دراوه.
گوتیشی، باس له‌وه ده‌كرێ كه له كۆبوونه‌وه‌ی نووری مالكی و هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵوێزخانه‌كه به مالكی گوتووه، وڵاته‌كه‌تان ڕزگار بكه‌ن له هێرشه‌كانی ئیسرائیل.
وەڵام بدەوه