رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له سه‌رچاوه‌كانى عێراقه‌وه زانیاریى ئه‌وه‌ی ده‌ست كه‌وتووه، مه‌ترسییه‌ك له ناوه‌ندى سیاسیى شیعه هه‌یه، له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى داهاتووى عێراق ناكات ئه‌گه‌ر میلیشیا و لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیى تێدا به‌شدار بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئه‌یلوول، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، پێداگریى ئه‌مجاره‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ئه‌زموونى میلیشیاكانى عێراق، وا ده‌كات ئه‌سته‌م بێت ئه‌زموونى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووباره ببێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن حزبه‌كانى شیعه‌وه مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه حكوومه‌تى تره‌مپ له ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى نوێى عێراق ره‌ت بكاته‌وه.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، لایه‌نه چه‌كداره‌كان چه‌ندان ساڵه به ئاسووده‌یى به‌شداریى له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه پێشێكارییه‌كى زه‌قه بۆ یاسا. به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و به‌شداربوونه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كه له مانگى تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌و ئاسووده‌ییه نه‌بێت، چونكه له هه‌موو كاتێك زیاتر میلیشیاكانى كه‌وتوونه‌ته ژێر وردبینى تێبینییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و مكوڕبوونه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر نه‌هێشتنى هه‌ژموونى میلیشیاكان و ئه‌و حزبه سیاسییانه پێوه‌ستن به میلیشیاكانه‌وه، گومانى ئه‌وه دروست ده‌كات ئه‌زموونێكى سیاسیى هاوشێوه‌ى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه دووباره ببێته‌وه، كه سه‌كۆیه‌كه بۆ پاراستنى هه‌ژموونى حزبه‌كانى شیعه و میلیشیاكان.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له ناوه‌نده سیاسییه‌كانى شیعه، هه‌ر به‌و هۆكاره‌ى سه‌ره‌وه ترسێك هه‌یه، له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بازنه‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى فراوان بكات، ته‌نیا له ره‌تكردنه‌وه‌ى یاساى حه‌شدى شه‌عبى نه‌وه‌ستێ. به‌ڵكو ته‌واوى هه‌ژموونى ئه‌و هێزانه له جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات ره‌ت بكاته‌وه. هه‌ڵبژاردنى رابردوو كه له تشرینى یه‌كه‌مى 2021 به‌ڕێوه چوو، شیعه‌كان چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییان پێكهێنا، بۆ ئه‌وه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت له ده‌ستى موقته‌دا سه‌در و ره‌وته‌كه‌ى ده‌ربهێنن، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ر گوشارێكى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆڵى میلیشیاكان، ئه‌وا رێگر ده‌بێت له‌وه‌ى ئه‌زموونى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووباره ببێته‌وه.
هه‌ریه‌كه له عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق به سه‌رۆكایه‌تیى قه‌یس خه‌زعه‌لى، رێكخراوى به‌در به سه‌رۆكایه‌تیى هادى عامرى، كه‌تائیبى حزبوڵا و چه‌ندان میلیشیاى تر، له هه‌ڵبژاردنى رابردوو به‌شدار بوون و وه‌زاره‌ت و پۆستیشیان هه‌یه، ئه‌مجاره‌یش زۆربه‌یان به ناوى جیاواز له هه‌ڵبژاردنى به‌شدارن، هه‌رچه‌نده یاساى ژماره 36ى عێراق به روونى قه‌ده‌غه‌ى كردووه، میلیشیاكان یان ئه‌و حزبانه‌ى چه‌كداریان هه‌یه، به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
وەڵام بدەوه