Kurdistan Press - میلیشیایەکانی عێراق چوونە ناو خاکی سووریا میلیشیایەکانی عێراق چوونە ناو خاکی سووریا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

میلیشیایەکانی عێراق چوونە ناو خاکی سووریا

سەرچاوەیەكی تەناهیی عێراقی ئاماژە دەكات كە لە چەند سەعاتی رابردوو هێزێكی سوپای عێراق گەیشتووەتە چەند ناوچەیەكی سەر سنووری سووریا، بەتایبەتی ئەوانەی حەشدی شەعبی دەیانپارێزێت، ئەوەش دوای ئەو زانیارییانەی باسی چوونی ژمارەیەك چەكداری میلیشیا عێراقییەكان بۆ ناو خاكی سووریا دەكەن لە ناوچەی زوێرییە.

بەپێی سەرچاوەكە، تا ئێستە لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكرێت بۆ زانینی هۆكاری ئەو جموجۆڵەی میلیشیاكان و كێ فەرمانی پێ كردوون بۆ ئەو كارە، لەوكاتەی دەسەڵاتدارانی باڵای سەربازی داوای خۆكۆنترۆڵكردن و رێگرتنیان لە هەر هەڵسوكەوتێكی تاكلایەنە و هەرەمەكی كردووە كە عێراق بخاتە ناو رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ وڵاتانی تر. 

سەرچاوەكە ئاماژەی كرد، بەمدواییە رێنوێنی دەركراوە نابێت هیچ هێزێك بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی گشتی جموجۆڵ بكات و هێزە گەڕۆكەكانی سوپا لە نزیك ناوچە سنوورییەكانی ئەلبوكەمال و ئەنبار زیاد كراوە و لەو ناوچانە حاڵەتی نائاساییدان تا تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان.  

ئەو رێوشوێنانەی حكوومەتی عێراق دوای زانیارییەكان دێت بەوەی ژمارەیەك چەكداری میلیشیا عێراقییەكان كە لەسەر سنوورەكانی سووریا هەن، چوونەتە ناو ناوچەی زوێرییە لە نزیك تنەف، بەپێی میدیاكانی سووریا ئەو چەكدارانە بۆ چەند سەعاتێك لەوێ ماونەتەوە و هەڕەشەی كوشتنیان لە شوانكار و دانیشتووانی ناوچەكە كردووە ئەگەر لە ناوچە سنوورییەكان نزیك بكەونەوە و بە ئاشكرا جوێنیان بە حكوومەتی سووریا داوە، دوای ئەوە بەرەو خاكی عێراق گەڕاونەتەوە.

حەمید عوبێدی شارەزای تەناهی ئاماژە دەكات كە ئەوەی لە زوێرییە رووی داوە، پەیامێكی نەرێنییە و مەترسیداریی كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان لە لایەن میلیشیاكان دەردەخات، پێویستە لە داهاتوو ئەو میلیشیایانە لە سنوورەكان دوور بخرێنەوە و ئەركی پاراستنی سنوورەكان تەنیا بە سوپا و پاسەوانی سنوور رابسپێردرێن، چونكە عێراق دەخەنە ژێر گوشاری وڵاتانی ناوچەكە و دنیا و رەنگە دەرگەی دەستوەردانی دەرەكی لەسەر عێراق بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی هەرێمایەتی بكەنەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه