ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی 9ی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق، بۆ پێگه‌ی (ئیره‌م نیوز)ی ئیماراتی ڕاگه‌یاندووه: "دوای پۆلێنكردنی ناوی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق، نزیك له ئێران كه خراونه‌ته لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌و هه‌نگاوه ترس و دڵه‌ڕاوكێیی لای به‌رپرسانی گرووپه میلیشیاكان دروست كردووه."
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌ویویستووه ناوی ئاشكرا بكرێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێستا به‌رپرسی گرووپه میلیشیاكان ته‌دبیری خۆیان وه‌رگرتووه، باره‌گا هه‌ستیاره‌كانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی تری عێراق چۆل كردووه.
ڕاشیگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی گرووپه میلیشیاكان رێككه‌وتن كه له ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا كۆ ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه یه‌كهه‌ڵوێست بن و بڕیاری چاره‌نووساز بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئیتر بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌م قۆناغه دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هێور بكه‌نه‌وه، یانیش كه‌ناڵێكی تر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بدۆزنه‌وه.
هاوكات ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێده‌چێ ڕای هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی گرووپه میلیشیاكان به‌ره‌و ئاراسته‌ی هه‌ڵكشانی گرژی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بێت، هه‌موو ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه له عێراقدان، هێرشیان بكه‌نه سه‌ر و یانیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به ئامانج بگرن.
وەڵام بدەوه