بەپێی ناوەڕۆكی نووسراوەكەی ئەنجوومەنی دەوڵەت، دەبێت داهاتی گومرگی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان %100 بۆ عێراق بگەڕێنرێتەوە، ئەمەش پێچەوانەی خواست و داوای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە داوا دەكات %50 بە %50 بێت. بەڵام عێراق ئەنجوومەنەکە دەڵێت: دەبێت داهاتی گومرگی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان سەدا سەد بۆ عێراق بگەڕێنرێتەوە و هیچ بەشێکی بۆ حکومەتی کوردستان نەبێت، ئەمەش پێچەوانەی خواست و داوای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە داوا دەكات سەدا 50 بە 50 بێت. ڕسووماتی گومرگیش سەدا 50 بە 50بێت.
لە خاڵێكی دیكەدا، ئەنجوومەنی دەوڵەت پێشنیاز دەكات كە %50ی باج و ڕسوومات ئەوانەی كە بەپێی یاسا فیدڕاڵییەكان كۆدەكرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و 50%یشی بۆ عێراق بێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان کێشەی لەگەڵ ئەم پێشنیازە نییە.
ئینجا جۆرێكی دیكەی داهاتیش هەیە كە بە بەپێی قسەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بە تەواوی %100ی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت، ئەویش ئەو داهات و باجانەیە كە بەپێی یاساكانی هەرێمی كوردستان كۆدەكرێنەوە.خاڵێكی گرنگی نێو نووسراوەكەی ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەوەیە كە ئەگەر (مەقاسە) لێكدەركردن یاخود لێبڕین هەبوو ئەوا هەرێمی كوردستان دەتوانێ ئەنجامی بدات و لێی بگێڕیتەوە یەعنی ئەگەر مەسروفات و خەرجییات و شتێكی وات هەبوو دەتوانی لە پارەكەی بگێڕیتەوە ئینجا ئەوەی تری بۆ عێراق بنێریتەوە
شێوازی (مەقاسە) لێكدەركردن بەمشێوەیە جێبەجێ دەکرێت:
بۆ نموونە، ئەگەر هەرێمی کوردستان پێویست بوو 150 ملیار دیناری داهاتی گومرگ ڕەوانەی بەغدا بکات، لە هەمان کاتدا بەغدادش دەبوو 950 ملیار دینار بۆ تەواوکاریی مووچە بنێرێت، ئەوا بەپێی ئەم مەقاسەیە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاستەوخۆ 150 ملیار دینارەکە لە پشکی هەرێم دەبڕێت و تەنیا 800 ملیار دینار دەنێرێت.
وەڵام بدەوه