Kurdistan Press - ئیسرائیل دەگاتە ئەنبار ئیسرائیل دەگاتە ئەنبار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل دەگاتە ئەنبار

سەرۆكی حزبێكی عێراقی، مەترسییە نوێیەكانی سەر عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێ: ئیسرائیل دێتە ناو عێراقەوە و دەگاتە پارێزگای ئەنبار، هاوكات باس لەوەش دەكات كە بە خراپی لە گرووپە میلیشیاییەكان دەدات.

ئاراس حه‌بیب كه‌ریم، سكرتێرى گشتیی پارتى كۆنگره‌ى نیشتمانیی عێراق، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە: ئەگەر بێت و ئیسرائیل لە پلانەكانی داهاتووی سەركەوتوو بێت، ئەوا دەگاتە پارێزگای ئەنبار.

ئەو دەڵێ: ململانێیەكی توند لە ناوچەكەدا هەیە، ئەو ململانێیە لە سووریادا لەنێوان ئیسرائیل و توركیادایە، گەر ئیسرائیل سەر بكەوێ سنوور دەبڕێ و دەگاتە عێراق.

ئەو سەرۆكی حیزبە دەڵێت: ناكرێ عێراق پەیوەندییەكانی هێندە لەگەڵ ئەمریكا خراپ بێ، چونكە پێویستیی بە پاراستنە. ئیسرائیل لە عێراق دەدات و ئەوەش پێویستیی بەوەیە عێراق خێرا فریای خۆی بكەوێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه