باڵوێزی فهڕهنسا له عێراق، پهیامێكی به زمانى كوردى له تۆڕی (X) بڵاو كردهوه و تێیدا پێشوازى لە رێککەوتنی راگەیندراوی دوێنێی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕال كرد، تێیدا جهختی كردووهتهوه، كه ئهو رێککەوتنامەیە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکە.
پاتریك دوورێل، باڵوێزی فهڕهنسا له عێراق، له ئهكاونتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتی (X) به زمانى كوردى پهیامێكی بڵاو كردهوه و نووسیویهتى: "پێشوازی لە رێککەوتنی راگەیندراوی دوێنێی نێوان حکوومەتی فیدڕال و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم دەربارەی دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێم".
تێیدا دووپاتی كردووهتهوه كه جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنامەیە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکە.
دوێنێ لەبارەی ڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بەرهەمێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، بەم هەنگاوە، دووبارە کێڵگە نەوتییەكانی کوردستان بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕێككەوتنی نەوتی وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زۆری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە. بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە."
سەرۆكی حكوومەت ڕاشیگەیاند: "دەستخۆشی لە هەموو لایەک و بەتایبەتیی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە لەم ڕۆژە مێژوییەدا بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان هەڵگرت و بە هەناردەکردنی نەوتی كوردستان، جەخت لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە."
وەڵام بدەوه