نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشترى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ده‌ستوور مه‌رجى ئه‌وه‌ى دانه‌ناوه سه‌رۆك وه‌زیران شیعه بێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئه‌یلوول نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه، كه دوو جار سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراقى كردووه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ده‌ستوور مه‌رجى ئه‌وه‌ى دانه‌ناوه سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شیعه بێت".
هه‌روه‌ها نوورى مالیكى ده‌ڵێ، "10 كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت هه‌یه به‌ڵام بێ ره‌زامه‌ندى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هیچ یه‌كێكیان په‌سه‌ند ناكرێن"
ئه‌و لێدوانه‌ى مالیكى به میدیاكانى عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه، چونكه یه‌كه‌مجاره به‌رپرسێكى باڵاى شیعه‌و سه‌رۆكى كۆنترین حزبى شیعه ئه‌م جۆره لێدوانه بدات.
به‌گوێره‌ى ته‌وافووقى سیاسى كه له دواى 2003 له عێراق كراوه، سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شیعه، سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد، سه‌رۆك په‌رله‌مان بۆ پێكهاته‌ى سوننه‌یه. له ماوه‌ى رابردوودا به‌رپرسانى شیعه كه هه‌ندێكیان له هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى مالیكى بوون دووپاتیان كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر بۆ 100 ساڵى تریش بێت" ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت ته‌نیا بۆ شیعه بێت.
وەڵام بدەوه