پەرلەمانتارێکی عێراق وادەی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند: بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت سەرجەم کێشەکانی مووچە کۆتاییاندێت و سبەی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.
شوان کەلاری؛ پەرلەمانتاری عێراق لەپشکی پارتی دەڵێت: دوای هەناردەی نەوت دەبێت حکومەتی هەرێم کار بۆ وەرگرتنی بەشە بوودجەی 12.68ی خۆی بکات، ئێمە پشکمان لەبەشە بوودجە زۆر زیاترە لەوەرگرتنی مووچە.
لەبارەی دەنگۆی کارپێکردنی ڕێککەوتنەکە بۆ دوو مانگ وتی: ئەم دوو مانگە بۆ خەمڵاندنی تێچووی هەر بەرمیلێک نەوتە، گەر 16 دۆلار زیاتربوو دەبێت پارەکە بدرێت بەکۆمپانیاکان، ئەگەریش کەمتر بوو داشکاندنی بۆ دەکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە جەختدەکاتەوە کە هیچ ئاستەنگییەک لەبەردەم مووچەدا نەماوەو سبەی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.
وەڵام بدەوه