ئاشكرایە لەممانگەوە 3%ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبڕدرێ، بڕینەكە بەهۆی ئەوەیە كە مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران دەچێتە سەر بەغدا و پێشتریش رێژەی لێبڕین لەوێ زیاتر بووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 28ی ئەیلوول، سەرچاوەیەكی ئاگەدار روونكردنەوە كە زۆرێك لە فەرمانبەران واتێگەیەنراون كە لێبڕینی 3%ی مووچەی فەرمانبەران لەسەر كۆیی مووچەیە، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە كە بڕینەكە لەسەر مووچەی بنەڕەتی دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد ە ئەگەر لەسەر مووچەی گشتیی بێت بڕەكەی زۆر دەكات بۆ فەرمانبەران، بەڵام لەسەر مووچەی بنەڕەتی بڕێكی زۆر نییە.
بڕینی ئەو مووچەیە بۆ ئەوەیە كە یاسای خانەنشینی عێراق جێبەجێ دەكرێت بەو هۆیەشەوە دەبێت فەرمانبەران قەربووی ئەو ماوەیە بكەنەوە كە ئەو لێبڕینەیان نەكراوە. وەك سەرچاوەكە گوتی، ئەو لێبڕینە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت دواتر لەگەڵ ئەوەی لە بەغدا هەیە یەكدەخرێت.
جێی ئاماژەیە كە لەم مانگەوە 3%ی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان زیاتر لەوەی رابردوو دەبڕدرێ و دەخرێتە سندوقی خانەنشینان.
وەڵام بدەوه