Kurdistan Press - موقتەدا سەدر 12 کاتژمێری مەترسی راگەیاند موقتەدا سەدر 12 کاتژمێری مەترسی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موقتەدا سەدر 12 کاتژمێری مەترسی راگەیاند

سەرۆكی رەوتی نیشتمانیی شیعی دەڵێت لەهەڕەشەی نەیارانمان ناترسین و لەگەڵ نزیكبونەوەش لەوادەی هەڵبژاردن دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت.

لەتویتێكیدا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردوەتەوە، موقتەدا سەدر لەپەیامێكیدا بۆ سیاسییەكانی عیراق دەڵێت پێویستە لەڕوداوەكانی لوبنان و سوریاو یەمەن و ئێرانەوە پەند وەربگرن و عیراق لەماوەی 12 كاتژمێردا زیانی بەردەكەوێت و هیچ كام لەبەڵێندەرەكان نادۆزنەوەو گوێبیستی دەنگیان نابن.

موقتەد سەدر لەدرێژەی نوسینەكەیدا دەڵێت ؛ وەك دەزانن هەڕەشەكانتان نامانترسێنن و تیرەكانتان زیانمان پێناگەیەنێت و لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش لەنێوخۆتاندا دەكەونە ململانێی یەكتر چونكە گەل هۆشیارەو نیشتمانیش خەمخۆری هەیەو بایكۆتكارانیش بایكۆت دەكەن بۆیە ئەنجامەكان وەك پێشوتر نابن.

هەركەسێكیش  بیەوێت بەشداری هەڵبژاردن بكات بەپێی رێنمایی زاناو داناكانی بەشداردەبێت و دەنگی خۆی ناداتە ئەو كەسەی كە تاقیكراوەتەوە .

بەوتەی موقتەد سەدر؛عیراق و گەلەكەی رووبەروی مەترسییەكی راستەقینە دەبنەوە لەسایەی بڵاوبونەوەی بێكاری و بیری توندڕەو هەژاری و گەندەڵی ئەخلاقی.

هەر ئەمرۆش موقتەدا سەدر لەنەجەف سەردانی مەزاری باوكی كرد دوای ئەوەی لەلایەن عەلی فازل چالاكوانی ئۆپۆزسیۆن ناوبراو ئاگادار كرایەوە كە لەلایەن یاسرسەخیل پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا هەوڵی تیرۆر كردنی دەدات لەكاتی سەردانی بۆ مەزاری باوكی لەنەجەف لەڕێگەی فرۆكەی درۆنەوە.

شەوی رابردوش لەبەسرە گرژی و ئاڵۆزی هاتە ئاراوە دوای ئەوەی چەكدارانی سەرایا سەلامی سەر بەموقتەدا سەر لەپارێزگاكەدا بڵاوبوونەوە دوای ئەوەی باس لەهەوڵی تیرۆر كردنی موقتەدا سەدر درا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه