Kurdistan Press - پارەیەکی زۆر گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت پارەیەکی زۆر گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەیەکی زۆر گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

بەرێوبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەم ساڵ حکوومەتی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەرگرت، کە بەهاکەی 340 ملیار دینارە.

نەوزاد کامل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: ماوەی هەفتەیەکە 57 ملیار دیناریان بۆ ناردووین، لەم ڕێژەیە 25ـی ملیاری بۆ سلێمانییە 20ـی بۆ هەولێرە و 12شی بۆ دهۆکە، ئەم ساڵ حکوومەتی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەرگرت، کە بەهاکەی 340 ملیار دینارە.

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان گووتی: ئەو بڕە گەنمەی لە لای جووتیارانی هەرێمی کوردستان مابووەوە، لە لایەن هەردوو کۆمپانیای ناوخۆیی، “خۆشناو و قەیوان”ـەوە لە جووتیاران وەرگیرا.

هەروەها نەوزاد کامل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەروو، کە سبەی سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه