سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى كرد له نزیكترین كاتدا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه بۆ تاوتوێكردنى گێڕانه‌وه‌ى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران كۆ ده‌بێته‌وه كه به "سناپ باك" ده‌ناسرێت و هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت و دارایى ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى ئه‌یلوول به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، له نزیكترین كاتدا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه، كۆمه‌ڵێك دۆسیه تاوتوێ ده‌كه‌ن. له‌وانه دۆسیه‌ى گێڕانه‌وه‌ى سزاكان بۆ سه‌ر ئێران و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ئابوورى عێراق و هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا و سه‌ره‌ڕاى دۆسیه‌ى هه‌ڵبژاردن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه تاوتوێى دۆسیه‌ى ته‌ناهى سنوورى عێراق و سووریا ده‌كرێت.
دوو رۆژه بڕیارى گێڕانه‌وه‌ى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران دراوه، به‌رپرسانى عێراق له‌وه ده‌ترسن كاریگه‌رى نه‌رێنى به‌سه‌ر ئابوورى عێراقه‌وه هه‌بێت.
وەڵام بدەوه