ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی 9ی 2025، ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق بڵاو كرده‌وه كه له كۆتایی وه‌رزی پاییز و سه‌ره‌تای وه‌رزی زستان، پێشبینی شه‌پۆلی به‌هێزی بارانبارین ده‌كرێ له عێراق.
ئاژانسی (به‌غدا ئه‌لیه‌وم) بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه‌شناسی پرسیاری ئه‌وه‌ی دروست كردووه كه شه‌قامه‌كانی عێراق له كاتی بارینی بارانێكی كه‌م، ئاوی زۆر له شه‌قامه‌كان كۆده‌بووه‌وه، ئه‌گه‌ر بارانی زۆر ببارێ، ئه‌وا هاتوچۆ په‌كی ده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ساڵانه له عێراق 200 ملم باران ده‌بارێ، به‌ڵام به گوێره‌ی پێشبینی ده‌سته‌ی كه‌شناسی، زستانی داهاتوو، باران زۆر ده‌باری و رێژه‌ی بارانبارین ده‌گاته 400 ملم.
له به‌غدا ساڵانه 180 ملم باران ده‌بارێ، به‌ڵام بۆ زستانی داهاتوو پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه ڕێژه‌كه بگاته 360 ملم ئه‌وه‌ش وا ده‌كات تۆڕ و مه‌نهۆڵه‌كانی ئاو به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاوه نه‌گرێ و ئاو له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان كۆبێته‌وه و تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ندێك جار هاتوچۆ په‌كی بكه‌وێت.
وەڵام بدەوه