ماڵپه‌ڕه عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ پلانێكى سه‌ربازى بۆ عێراق راده‌یگه‌ینێت و به‌گوێره‌ى ئه‌و پلانه دووباره هێزه‌كانى له عێراق رێك ده‌خاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كان له‌وانه جه‌زیره به ناوى سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ پلانێكى سه‌ربازى بۆ عێراق راده‌گه‌ینێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه دووپاتى كردووه‌ته‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه به‌گوێره‌ى پێشبینه ستراتیجیه‌كانى حكوومه‌تى تره‌مپ ده‌بێت.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوزى ئیماراتى ئاشكراى كرد، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێنێته‌وه و ئه‌و رێكارییانه‌ى له سه‌ربازگه‌ى وه‌ك عه‌ین ئه‌سه‌د ئه‌نجام دراون، رێكاریى رۆتینین.
ئیره‌م نیوز باسى له‌وه‌یش كرد بوو، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك ئامانجى هه‌یه، له‌وانه جڵه‌وكردنى ده‌سه‌ڵاتى ئێران و رێگرتن له سه‌پاندنى هه‌ژموونى زیاتر، زامنكردنى رێگه ستراتیجییه‌كانى وه‌ك گه‌رووى هورمز، هه‌موو ئه‌مانه‌یش پێویستیان به‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى له عێراق بهێڵێته‌وه و په‌رته‌وازه‌یان نه‌كات.
وەڵام بدەوه