د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپاتیکردەوە کە بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ و سەرجەم مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ بۆ هەرێمی کوردستان، بەبێ هیچ کەم و کوڕییەک.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تاوەکو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026 لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند دەکرێت، کە بێگومان دەکەوێتە خولی داهاتووی ئەنجومەنەکە، حکومەتی عێراق پێویستە بەردەوام بێت لە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و پێشبینیش دەکرێت مووچەی چەند مانگێکی ساڵی 2026یش بە هەمان میکانیزمی رێککەوتنەکەی ئێستا خەرج بکرێت.


وەڵام بدەوه