عاممر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور راگەیاند،
"راوەستانی هەناردەی نەوت رێکارێکی ئاسایی و تەکنیکییە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک راگیرا، لەبەرئەوەی کۆگەکانی نەوت لە بەندەری جەیهان پڕ ببوون. دوێنێ یەکەمین کەشتیی نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشرا و لە دوو رۆژی داهاتووشدا دووەمین کەشتیی نەوت لە جەیهان دەفرۆشرێت. ئێستا کۆگەکانی نەوت بەتاڵکراون و هەناردەی نەوت جارێکی دیکە دەستیپێکردووەتەوە.
لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان، بارە نەوتەکەی کەشتی یەکەم و دووەمیش بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا دەبێت. کەشتییەکەی دوێنێ 650 هەزار بەرمیلی هەڵگرتبوو.


وەڵام بدەوه