حه‌یان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كه‌شتى نه‌وتى له به‌نده‌رى جیهانى توركی پڕ له نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه
عه‌بدولغه‌نى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى تشرینى یه‌كه‌م لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه و باس له‌وه ده‌كات چه‌ند رۆژێكه نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌گوازرێته‌وه به‌نده‌رى جیهانى توركى و ئه‌مڕۆیش یه‌كه‌م كه‌شتى كڕیار نه‌وته‌كه بار ده‌كات و به‌ره‌و ئه‌و شوێنه ده‌ڕه‌وات كه گرێبه‌ستى كڕینه‌كه‌ى كردووه.
وه‌زیرى نه‌وت دووپاتى ده‌كاته‌وه، نه‌وته‌كه بێ كێشه هه‌نارده ده‌كرێت و زیاده‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنان هه‌یه، ئێستا 150 هه‌زار تا 160 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كرێت و 50 تا 60 هه‌زاریش بۆ ناوخۆى هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵام رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه هه‌رێمى كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت.


وەڵام بدەوه