بڕیاره سبه‌ی هه‌شت وڵاتی ئه‌ندامی ئۆپێك پڵه‌س كۆ ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانیان بۆ مانگی داهاتوو بكه‌ن، هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكاته‌وه، چونكه له رابردوودا له سه‌رووی قه‌باره‌ی رێگه‌پێدراو نه‌وتی هه‌نارده كردووه.
ئۆپێك پڵه‌س مانگی رابردوو ره‌زامه‌ندیی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیبوو كه له به‌رهه‌مهێنانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، 137 هه‌زار به‌رمیل له هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌میش، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌م پلانه بۆ مانگی تشرینی دووه‌میش درێژه‌ی پێ بدرێت.
رێكخراوه‌كه له رابردوودا خۆبه‌خشانه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌م كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی له به‌های نه‌وت بكات و به‌پێی پلانی پێشوویان مانگانه هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌رهه‌مهێنان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه و نه‌وتی زیاتر ده‌خه‌نه بازاڕ.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی زیاتر له‌و پشكه‌ی بۆ دیاری كراوه نه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه بریتییه له عێراق، بۆیه‌ش چاوه‌كان له‌سه‌ر عێراقن تا له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئۆپێك، هاوسه‌نگیش له هه‌نارده‌ی نه‌وت بێته كایه‌وه.
عێراق بۆ خۆی پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردبوو له سه‌ره‌تای مانگی ئابی 2025ه‌وه تا كانوونی دووه‌می 2026، رۆژانه 130 هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكاته‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی 2026ه‌وه تا حوزه‌یرانی ساڵه‌كه‌ش، قه‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی 122 هه‌زار به‌رمیل بێت له رۆژێكدا.
ئۆپێك به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر له نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت، ده‌بێت هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ندام به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكه‌نه‌وه و ده‌گوترێ ئه‌گه‌ر ته‌نیا عێراق ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا هاوسه‌نگییه‌كه بۆ ئۆپێك به‌دی ده‌هێنرێت.
عێراق له كاتێكدا ئه‌و گوشاره‌ی ده‌خرێته سه‌ر كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، له 27ی مانگی ئه‌یلووله‌وه ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستانیش كراوه كه رۆژانه نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیلی لێ هه‌نارده ده‌كرێت، ئه‌و نه‌وته‌ش كه هه‌نارده ده‌كرێت هه‌ر له‌سه‌ر پشكی ئۆپێكه و عێراق ناچاره له به‌رهه‌مهێنانی باشووری كه‌م بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كوردستان به‌رده‌وامیی پێ بدرێت.
خستنه‌ڕووی نه‌وت له سه‌رووی پێداویستییه‌كانی بازاڕ، به‌های نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئۆپێك و ئه‌و نه‌وته‌ش كه له كوردستانه‌وه هه‌نارده كراوه، نرخی نه‌وت دابه‌زیوه و نزمترین نرخی له ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا تۆمار كردووه.
ئێسته نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت بریتییه له 64 دۆلار و 35 سه‌نت، له كاتێكدا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو له سه‌رووی 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.
هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسیش به 60 دۆلار و 69 سه‌نت داخراوه و ئۆپێكیش به 65 دۆلار و 82 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
دۆخی كۆگه‌كانی سووته‌مه‌نیی ئه‌وروپاش گونجاوه، بۆیه‌ش له ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپیك، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت نرخی نه‌وت دابه‌زینی زیاتر تۆمار بكات.


وەڵام بدەوه