هاوكات لەگەڵ سەپاندنی سزای نوێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بەسەر پشتیوانانی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق، جۆ وێڵسن، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا، داوای فراوانكردنی سزاكان دەكات بۆ ئەوەی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، ڕێكخراوی بەدر و بانكی ڕافیدەین بگرێتەوە.
وێڵسن لە تویتێكدا لەسەر هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، ناوی ئەو سێ لایەنەی نووسیوە و لە تەنیشت هەریەكەیانەوە ئیمۆجیی سەعاتی داناوە (🕰️)، كە بە مانای "كاتتان بەسەرچوو" دێت.
ئەو كۆنگرێسمانە لە كۆتاییی تویتەكەیدا نووسیویەتی: "عێراق لە ئێران ڕزگار بكەن" و هەریەك لە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكای تاگ كردووە، كە ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ ئەوەی داوایەكی فەرمی ئاراستەی حكوومەتی وڵاتەكەی دەكات بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو لایەنانەدا.
وەڵام بدەوه