هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، به 470 كاندید به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌كات. سامر جێرمهنى یه‌كێكه له كاندیده‌كانى، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌وه ناسراوه لاسایى ده‌نگى كچان ده‌كاته‌وه، له میدیاى عێراقى زۆرترین ره‌خنه به هۆى جێرمهنى ئاراسته‌ى سوودانى ده‌كرێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كه له 11ى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت، هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه 470 كاندیدى هه‌یه، هه‌ندێك له كاندیده‌كانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و راگه‌یاندنى عێراق رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان هێنده‌ى سامر جێرمهنى قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كراوه و توانجى ئاراسته نه‌كراوه، بۆیه دواجار جێرمهنى خۆى ده‌ركه‌وت و داكۆكى له خۆى كرد.
سامر گه‌نجێكه ده‌رچووى كۆلیژى ئه‌ندازیارى ته‌كنیكییه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌وه ناسراوه لاسایى ده‌نگى كچان ده‌كاته‌وه. كه‌چى بۆ هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه له بازنه‌ى واست "كوت" كاندیده. رۆژى هه‌ینى رابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كاتێك وێنه‌ى سامر له‌گه‌ڵ شیاع سوودانى بڵاوكرایه‌وه، رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى ره‌خنه و گاڵته‌پێكردن بووه.
له پرۆگرامه‌كان و راپۆرته‌كان پرسیارى ئه‌وه له ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌كرا، ده‌كرێت كه‌سێك ته‌نیا به‌هره‌ى لاساییكردنه‌وه‌ى ده‌نگى ژنان بێت، كاندید بێت؟ ئه‌ندامانى لیسته‌كه‌ى سوودانى له‌سه‌ر ئه‌و كاندیده رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه و به تایبه‌تى به هۆى ناوه‌كه‌ى جێرمهنى "ئه‌ڵمانى"
دواجار سامر شه‌وى رابردوو له پروگرامێك ده‌ركه‌وت و به‌رگرى له خۆى كرد و ده‌ڵێ، "به‌هره‌ى من پێوه‌ندى به كاندیدبوونه‌وه نییه و سه‌رۆكى ئۆكراینایش ئه‌كته‌رى كۆمیدى بوو، من له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى گه‌نجان كار ده‌كه‌م، نه‌وه‌ك ده‌نگى ئامۆزا و عه‌شیره‌ت".
له دیمانه‌كه پرسیارى ژماره‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مان له سامر جێرمهنى كرا، به دروستى نه‌یزانى وه‌ڵام بداته‌وه و به عه‌ره‌بى گوتى، "300 و كه‌سر" واته "300 و هه‌ندێكه".
چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كاته‌وه، حزبه‌كانى عێراق له هه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ په‌نایان بۆ هه‌موو جۆره كاندیدێك بردووه و سامر جێرمهنیش یه‌كێكه له‌وان
وەڵام بدەوه